بە ھەوڵی بافڵ تاڵەبانی سەرجەم دەستگیرکراوەکانی کەرکوک ئازاد دەکرێن

13/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە ھەوڵی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دوای پەیوەندی کردن بە سەرۆک وەزیرانی عیراق گەنجەکانی کەرکوک ئازاد دەکرێن.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەک گەنج لە کەرکوک دەستگیر کران بەھۆی دروست بونی گرژی لە نێوان لایەنگرانی لایەنێکی دیاریکراو و کاروانێکی لیوای ٦١، ھێزی ئەمنی لە شەقام و گەڕەکەکانی شاری "کەرکوک" بڵاوەیانپێکرا و ژمارەیەک گەنجیان دەستگیر کرد، بەڵام دەست بەجێ بە ھەوڵی بافڵ تاڵەبانی ھەوڵی چارەسەر کردنی ئەو گرژییانە دراو و ھەڵمەتی ھەڵکوتان و گرتنی گەنجانی کەرکوک راگیراو ، لە ئێستاش دا ھەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بەردەوامە.