سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی حاجی خەتابی سەید عومەر وەلی دەکات

11/06/2023
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی حاجی خەتابی سەید عومەر وەلی دەکات، بەھۆی کۆچی دوایی حاجی فاتیمە سەڕاج.

دەقی پرسەنامەکە...


‎بەڕێزان بنەماڵەی سەربەزری حاجی خەتابی سەید عومەر وەلی 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاجی فاتیمە سەڕاج) دایکی مامۆستایان سەربەست کەرکوکی ، عومەر خەتاب، عوسمان خەتاب، و شەھیدی قارەمان عەلی خەتابمان پێگەیشت.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان