٨ی مارس، ٨ی ٣

08/03/2024
250 جار خوێندراوەتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە

‎٨ی مارس یەکێکە لەو رۆژانەی ساڵ  تایبەتمەندی خۆی ھەیە، رۆژی ژنانی جیھانە بۆ ھەر یەکێک لە ئێمە مانان کوڕ بێت یان کچ یەکەمین فێرگە یەکەمین خوێندگای کە لێی فێر دەبین دایکە خۆشەویسترین کەسی ھەر یەکێک لە ئێمەمانان ھەیەتی لە ژیان و شەریکی دەبێت خێزانەکەیەتی (ژنەکەی) کە باسی خۆشەویستی دەکەین لە جیھاندا یەک تەرەفە نیە ، ژیان بەبێ ژن ناتەواوە .

‎لە ساڵانی دوایی بەپێچەوانەی ھەموو ئەو بۆچوونە دواکەوتوانەی کە لە رابردوودا ھەبوو ،رۆڵی ژنانیان بە ئارەزوی خۆیان وێنا دەکرد .

‎ ژنان لە ھەموو بوارەکاندا لە ململانێی ناو ھۆڵەکانی پەرلەمان دەبینین  ژنان دەوری سەرەکیان  ھەیە ، لە فێرکردن و زانکۆ و خوێندنگاکان ژنان دەوری سەرەکیان  ھەیە لەبواری راگەیاندن و ئەدەب و ھونەر ژنان  ، بگرە لە زۆربەی ساڵەکان خوێندکاری یەکەم و دووەم و سێیەم ژنی تیایە ، لە ھەموو کارەکانی رۆژانەش چ کاری فکری بێ یا کاری دەست و بازوو ژنان وەکو پیاو حزوریان ھەیە تەنھا شتی کە جێگای لێکدانەوە بوو ئەویش شەڕگەکانە مەیدانی خەباتی چەکدار و بەرگریکردن لە خەڵکی کوردستانە 

‎پیاوان دەتوانن رێزی زیاتر لە ژنان بگرن ئەگەر ژن وەکو خۆی سەیر بکەن نەک وەکو کچی یا ژنی یا خوشکی فلان مەسئولە بۆیە دەبێ پۆستی ھەبێ ، نەخێر ژن وەکو پیاو پلە و پایەکانی بەپێی توانا شارەزابێت . 

‎بینیمان ئەوانەی لە ڕەقە و کۆبانی و لە عەفرین چۆکیان بە دوژمنان دادا و کردنیانە پەندی زەمانە بەشی ھەرە زۆریان کچانی کوردستانن 

‎سڵاوتان لێبێت ژنان و کچانی کۆبانی و عەفرین، بەیادی دایکم کە یەکەم مەدرەسەی ژیانم بوو ، بەیادی ھەموو ئەو کەسانەی کە خۆشم دەوێن ، وەھەموو ئەو کەسانەی بەشێکی گرنگی ئەو کۆمەڵگایەن ٨ی مارستان پیرۆزبێت، ھیوادارم ٨/٣ ببێتە سەرمەشقی خەبات و مێژووی رزگاری یەکجارەکی.