‏‎ یەکێتی پێشڕەوی دەکات

21/12/2023
1516 جار خوێندراوەتەوە

کاروان رەسوڵ

ھەڵبژاردن پرۆسە و سیمایەکی گرنگی دیموکراسییە، بەشداریکردنی راستەوخۆی تاکە لەو پرۆسەیەدا، پلانی یەکێتی بۆ کەرکووک لە ھەنگاوەکانی ھەڵبژاردن ئەنجوومەنی پارێزگا و بانگەشەیەکی جوان، کە لەلایەن خودی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نواندنێکی زۆر جیاوازی دەستپێکرد، ئەم پلانە کە لەلایەن سەرۆک بافڵ سەرپەرشتی دەکراو خۆشی وەک پاڵەوانێک لە ریزی پێشەوە بەردەوام دەبینرا، وتارێکی درووستی ئامانجداری ھەڵگرتبوو، ئەم ھەڵبژاردن و بانگەشەیە تەواو جیاواز بوو، بۆ کەرکووکییەکانیش مژدەھێنەربوو .

بانگەشەی ھەڵبژاردن لەلایەکی دیکەشەوە پرۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان بەو سیستمەی کۆمسیۆن متمانەھێنەر بوو بۆ یەکێتی، راگەیاندنی ئەنجامەبەراییەکان لەو ساتە درێژنەکردنەوەی کاتەکەی شەرعیبوونی زیاتری بە پرۆسەکە بەخشی، بوونی کەمترین سکاڵا و بیدەنگی شەقامی سیاسی شاھیدی جوانیی پرۆسەکە بوون.

ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ھەنگاوە جوانەکانی سەرۆک بافڵ و بانگەشەی جوانی ھەڵبژاردن لەو شارەی تینووی بۆ ئیدارەدانی یەکێتی، تەواوی چەند رۆژەی بانگەشی یەکێتی دژی بەھیچ کەس و لایەنێک نەبوو، راستگۆیانە بوو و نەیاری بۆ خۆی درووست نەکرد، ھیچ بەڵێنێک نەدرا کە توانای جێبەجێکردنی نەبێت، ئەم بانگەشەیە خۆی لە قسەی زل و بەڵێنی پووچ درووخستەوە پێچەوانە بەرانبەرەکانی، قسەکانی یەکێتی و سەرۆکەکەی ھاوتەریب بوو لەگەڵ خەڵک و ئازارەکانی.

ئەوەی گرنگە لەئێستاوە و ھەقە بپرسین یەکێتی چی بۆ شاری کەرکووک دەکات؟ بە دڵنیاییەوە وەڵام دەدەینەوە یەکێتی خاوەنی بیرۆکە و جێبەجێکردنی ئەو بانگەشە جوانە بوو کە دەرئەنجامەکەی ئەو سەرکەوتنە گەورەی لێ ھاتە ئەنجام، ئەوەی قۆناغی دووەمە پلانی ئەوەش دانراوە چۆن خزمەت بە تەواوی کەرکووکییەکان بکرێت بە ھەموو نەتەوەکانەوە، یەکێتی ئەوەش مسۆگەر دەکات کە چوار ساڵی داھاتوو رێژەی دەنگەکانی زیاد بکات و کورسی زیاتر لە ئەنجومەنی پارێزگا و ئەنجومەنی نوێنەران بە دەستبھێنێت، ھەروەھا یەکێتی کار بۆ ئەوە دەکات نەیارەکان لە خۆی رازیبکاتەوە و متمانە درووستبکاتەوە دەتوانین لێرەوە ناوبنێن قۆناغی جێبەجێکردنی پلان بۆ کەرکووکییەکان لەسەربنەمای توێژینەوە و راپرسیی خزمەتکردنی شار، سەلمێنەری زیادکردنی دەنگەکانی یەکێتی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا ئەویش بەئامانجگرتنی پلانەکە دێتە دی، ھەروەھا دەنگە زیادکراوەکانی یەکێتی لەم ھەڵبژاردنەدا پێویستیبوونی یەکێتی بوو بۆ شارەکە لە کۆتایشدا دەبێت گۆڕانکاری درووستبکرێت کە ببێتە سیما و ئامانجە جوانەکەی دیموکراسی کە ئەویش بەدڵنیاییەوە کاری بۆ دەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە جوڵە و قسەکانی سەرۆکی یەکێتی ببووە مانشێتی میدیاکانی دەرەوەی یەکێتی، ئەوەندەی لەو میدیایانە دەبیندرا گەرموگوڕی زیاتری بە پرۆسەکە دەدا، قسە و جوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی دووربوون لە موزایەدەی سیاسیی پێویست نەبوونی پیاھەڵدان کە شەڕ بوو بەرگریکردن لە خاک و نەتەوە و دوورخستنەوەی دەسەڵاتی کەمینە بەسەر زۆرینەدا بوو، ئەوەی  ماوەتەوە لە کۆتایدا بڵێم لەئێستاشدا شارەکە پیویستی بە سازان و رێککەوتن ھەیە بۆ درووستکردنی حکومەتێکی خۆجێی بۆ خزمەتی شاری کەرکووک.