بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پارەی گەنمی جوتیاران خەرج بکرێت

January 11th, 2017 | لەلایەن harem | بینین : 22181
بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پارەی گەنمی جوتیاران خەرج بکرێت
کوردستان
0

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پارەی گەنمی جوتیاران خەرج بکرێت، ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵیش دەڵێت، نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم لەلای بەغداد ماوە کە خەرج نەکراوە.

“خەڵەف ئەحمەد” ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠١٤ بڕی ٦٨ ملیار و ٩٨٧ ملیۆن دینار، بۆ ساڵی ٢٠١٥ بڕی ٢٤٣ ملیار و ٢٠ ملیۆن دینار، ھەروەھا بۆ ساڵی ٢٠١٦ش بڕی ٦٣٠ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران لەلای حکومەتی ناوەند ماوەتەوە، لە ئێستاشدا بڕی ٤٧٥ ملیار دینار بۆ پارەی جوتیارانی عێراق خەرج کراوە و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو دابەش بکرێت، بەڵام تا ئێستا پشکی ھەرێمی کوردستان لەو بڕە پارەیە ئاشکرا نەکراوە.

“خەڵەف ئەحمەد” وتیشی، ئەوان داوایان کردووە بەشی زۆری ئەو پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان بێت، چونکە تا ئێستا بۆ ساڵی ٢٠١٦ ھیچ بڕە پارەیەک بۆ جوتیارانی ھەرێم خەرج نەکراوە.