وەزیری بەرگری تورکیا: تا دوای شەڕی داعش ھێزەکەمان لە عێراقدا دەمێنێتەوە

January 11th, 2017 | لەلایەن harem | بینین : 2498
وەزیری بەرگری تورکیا: تا دوای شەڕی داعش ھێزەکەمان لە عێراقدا دەمێنێتەوە
عێراق
0

“فکری ئیشک” وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: تا دوای تەواوبوونی شەڕی داعش ھێزەکەی تورکیا لە عێراقدا دەمێنێتەوە ، وەزیری بەرگری تورکیا راشیگەیاند بەشێوەیەکی دۆستانە و ئاشتییانە بابەتی کشانەوی ھێزەکەمان لە عێراق لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی عێراقدا تاووتوێ دەکەین و دووپاتیشی کردەوە کە تا دوای تەواوبوونی شەڕی داعش ھێزەکەی تورکیا لە عێراقدا دەمێنێتەوە.

لێدوانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا لە کاتێکدایە کە رۆژی سێ شەممە “حەیدەر عەبادی ” سەرۆک وەزیری عێراق رایگەیاند پەیوەندییەکانی بەغداد و ئەنقەرە یەک ھەنگاو ناچێتە پێشەوە ئەگەر تورکیا ھێزەکەی لە عێراق نەکشێنێتەوە.