مانگی داھاتوو راپۆرتێک لەسەر ھەنگاوو ئەنجامەکانی چاکسازیی لەھەرێم رادەگەیەندرێت

January 11th, 2017 | لەلایەن hawkar | بینین : 3526
مانگی داھاتوو راپۆرتێک لەسەر ھەنگاوو ئەنجامەکانی چاکسازیی لەھەرێم رادەگەیەندرێت
کوردستان
0

بڕیارە مانگی داھاتوو راپۆرتی چاکسازییەکانی حکومەت بۆ رووبەڕوبونەوەی گەندەڵی رابگەیەنرێت.”فرسەت سۆفی”ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە(کوردسات نیوز)ی راگەیاند: مانگی شوباتی داھاتوو راپۆرتێک بڵاو دەکرێتەوەو کارەکانی”حکومەت و دەستەی دەستپاکی”و دامەزراوەکانی تری تێدایە بۆ چاکسازی و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی تێدا خراوەتەروو. وتیشی ، رۆژی ١٦ ی ئەم مانگە لە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیەک ساز دەکرێت، بڕیاریشە لەو کۆبونەوەیەدا پلان و نەخشەی نوێ دابڕێژرێت و لیژنەیەکی باڵای ھەماھەنگی لە نێوان ھەموو دامەزراوەکان پێک بھێنرێت، بۆ ئەوەی ھەنگاوەکانی چاکسازی و رووبەڕوبونەوەی گەندەڵی خێراتر و باشتربن.