تورکیا بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی دەیەوێت خۆرئاوای کوردستان گەمارۆ بدات

January 11th, 2017 | لەلایەن hawkar | بینین : 658
تورکیا بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی دەیەوێت خۆرئاوای کوردستان گەمارۆ بدات
جیهانی
0

تورکیا لەسەر سنووری نێوان باکور و خۆرئاوای کوردستان دیواری کۆنکرێتی دروست دەکات و لەو ڕێیەوە دەیەوێت گەمارۆی خۆرئاوای کوردستان بدات.

لە گوندی ( جرنک) کە بە دووری ٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرئاوای شاری ‘عامودا’ لە خۆرئاوای کوردستان،تورکیا دەستی بە دروستکردنی دیوار کردووە و بەدرێژایی خۆرئاوای گوندی ( بێریک) دیوارەکەی درێژ کردۆتەوە.

جووتیارانی گوندەکە، رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کانتۆنی جزیریان ئاگادار کردۆتەوە کە تورکیا خاکی ئەوان داگیر دەکات، دواتریش ئەندامانی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ چوونەتە گوندەکە و داگیرکارییەکەی تورکیایان بە بەڵگە پشتڕاست کردۆتەوە. لەوبارەیەشەوە ھاوسەرۆکی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە کە ئەوان لە کانتۆنی جزیرەوە ھەتا کانتۆنەکانی کۆبانێ و عەفرین ، ھەموو داگیرکارییەکانی تورکیا لە خۆرئاوای کوردستان بە بەڵگەوە دەخەنە ڕوو .