سەڵاح رەشید: بەدیلی ھاوپەیمانی راستەقینە لەنێوان یەکێتی و گۆڕان بەھیچ شێوەیەک بونی نیە

January 11th, 2017 | لەلایەن harem | بینین : 7472
سەڵاح رەشید: بەدیلی ھاوپەیمانی راستەقینە لەنێوان یەکێتی و گۆڕان بەھیچ شێوەیەک بونی نیە
کوردستان
0

سەڵاح رەشید دەڵێت، ئەوانەی پشتیوانی نزیک بوونەوەی زیاتری یەکێتی و گۆڕان دەکەن، زۆر زیاترن لەوانەی کە دژی پرۆسەکەن.

سەڵاح رەشید، کە ھەڵسوراوێکی دیاری بزوتنەوەی گۆڕانە، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ئاژانس) وسەبارەت یەرێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان رایگەیاند: بەدیلی ھاوپەیمانی راستەقینەو پتەو لەنێوان یەکێتی و گۆڕان بەھیچ شێوەیەک بونی نیە، ئەو ھاوپەیمانێتییە پێویستە گەشەی پێ بدرێت و ھەنگاو بنرێت بۆ کارکردنی ھاوبەش لەژێر چەترێک تایەکگرتن.

لەبارەی بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی تەواوی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە”سەڵاح رەشید”ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە،لەھەردوولا چەند کەسێک ھەن کەلەبەر ھەندێک ھۆ نایانەوێت ئەو نزیکبوونەوەیە سەر بگرێت، بەڵام خۆشبەختانە ئەوانەی پشتگیری ئەو پرۆسەی نزیکبوونەوەیە دەکەن لەناو (یەکێتی و گۆڕان و لەدەرەوە)ش زۆر زیاترن لەوانەی کە دژن.