یەکێتی وپارتی جەخت دەکەنەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی پەرلەمانی کوردستان

January 11th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 3586
یەکێتی وپارتی جەخت دەکەنەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی پەرلەمانی کوردستان
کوردستان
0

کۆبوونەوەی وەفدی باڵای “ی.ن.ک” و “پ.د.ک” لە ھەولێر کۆتاییھات.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند لەکۆبوونەوەکەدا یەکێتی وپارتی گفتوگۆیان کرد لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانیان و زیاتر پتەوکردنی، ھەروەھا پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەپێی ئەرکەکان و ھەلو مەرجی نوێ و حوکمڕانی ئێستا، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر چۆنیەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد گفتوگۆکرا لەسەر خێراکردن لەھەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کیشەی ئابوری و مووچە خۆران،ھەروەھا جەختیش کرایەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی پەرلەمانی کوردستان.