شەش گۆڕانکاری کەبەھۆی توشبوون بە غودەی دەرەقی بەسەر لەشدا دێت

January 11th, 2017 | لەلایەن Raz | بینین : 23115
شەش گۆڕانکاری کەبەھۆی توشبوون بە غودەی دەرەقی بەسەر لەشدا دێت
تەندروستی
0

بەشێوەیەکی گشتی ھۆڕمۆنی غودەی دەرەقی کار لە چالاکیەکانی لەش دەکات وەکو سوتانی کالۆری،خێرالێدانی دڵ،ئەو گۆڕانکاریانەش کەبەھۆی توشبوون بە غودەی دەرەقی لە لەشدا ڕودەدات بریتین لەمانە:

١-تێکچوونی خەو: چالاکبوونی غودەی دەرەقی دەبێتە ھۆی دەردانی ھەندێک لە ھۆڕمۆنەکان بە شێوەیەکی زۆر کە کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار ھەیە،دەبێتە ھۆی خەوزڕان(نەمانی خەو).

٢-وەرینی قژ: غودەی دەرەقی کاریگەری لەسەر قژ ھەیە،دەبێتە ھۆی وەرینی قژ و برۆ.

٣-کردنەوەی عارەق بە شێوەیەکی زۆر: توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو کەسانەی توشی غودەی دەرەقی دەبن عارەقێکی زۆر دەکەنەوە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ئاستی ھۆڕمۆن لەم کەسانەدا بەراورد بە کەسانی ئاسایی، ھەر بۆیە زۆر ھەست بە گەرمی لەشیان دەکەن.

٤-وشکبوونەوەی پێست بە درێژای کات،توشبوون بە دڵەڕاوکی،قەلەقی.

٥-زیادبوونی چالاکی جەستەیی: چالاکی لەش بە زیادبوونی ھۆڕمۆنەکان زیاد دەکات،ھەربۆیە ئەم جۆرە کەسانە ھەست بە چالاکی جەستەی زۆر دەکەن.

٦-ھەندێک کات ھۆڕمۆنی پێویست بەرھەم ناھێندرێت،بەمەش کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانە دەبێت، توێژینەوەکان ئاشکرایان کردوە کە خانمان دە جار ئەگەری توشبوونیان زیاترە بەراورد بە پیاوان،وە ئەو خانمانەی تەمەنیان بەرەو پێش دەچێت ئەگەری توشبوونیان زیاترە.