کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی لە شاری ھەولێر دەستیبێکرد

January 11th, 2017 | لەلایەن Raz | بینین : 2177
کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی لە شاری ھەولێر دەستیبێکرد
کوردستان
0

ئەمڕۆ خولێکی نوێی ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، بە کۆبوونەوەی نێوان وەفدی باڵای ی.ن.ک” و “پ.د.ک” لە ھەولێر دەستی پێکرد.

وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتییش سەرۆکایەتی وەفدی پارتەکەی دەکات.

پێشتریش (سەعدی ئەحمەد پیرە) ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بە(کوردسات نیوز)ی راگەیاندبوو: کۆبونەوەی ئەمجارەی لایەنە سیاسییەکان بۆ تاووتوێکردنی پرۆژەو گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم.