فڕۆکە جەنگیەکان چەند حەشارگەیەکی داعشیان لە کەرکوک بۆردومان کرد

January 11th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 1461
فڕۆکە جەنگیەکان چەند حەشارگەیەکی داعشیان لە کەرکوک بۆردومان کرد
کوردستان
0

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان چەند حەشارگەیەکی تیرۆرستانی داعشیان لە خۆرئاوای شاری کەرکوک بۆردومان کرد.

“مقەدەم محەمەد کەرسوونەیی” لە لیوای “٦”ی پیادە بە کوردسات نیوزی راگەیاند فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان چەند مۆڵگەیەکی گروپی تیرۆریستی داعشی لە گوندی مەنسورییەی سەر بە میحوەری ٥ی باشووری کەرکوکی کردۆتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان چەند حەشارگەیەکی داعش لەگوندی مەنسورییە خاپورکراون و وێڕای تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیشیان، ژمارەیەک تیرۆرستییش کوژراون.