رەخنەگرتن لە لێدوانەکانی یەڵدرم بەردەوامە

January 11th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 354
رەخنەگرتن لە لێدوانەکانی یەڵدرم بەردەوامە
عێراق
0

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنەی توندی ئاراستەی لێدوانەکەی بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا کرد و رایگەیاند، لێدوانەکەی لەبارەی شەنگالەوە مایەی شەرمەزارییە. “ئەسکەندەر وت وت” ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەھێزبوونی ھەژموونی تورکیا لەناوچەکەدا ئاماژەیە بۆ لاوازی دیپلۆماسییەتی عێراقی و ئاشکرای کرد گرتنەبەری رێوشوێن دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لەئەگەری چۆڵ نەکردنی شەنگالدا کە یەڵدرم ئاماژەی پێکردووە مایەی شەرمەزارییە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق وتیشی بەستنەوەی مەرجی پاشەکشێ کردنی ھێزەکانیان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە جێگەی قبوڵ نییە و پێی رازی نابن، ئاماژەی بەوەشدا تورکیا رەوشی ئەمنی و جەنگی دژی داعشی قۆستۆتەوە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی.