پنتاگۆن: ھێرشی زەمینی ھێزەکانمان دژی تیرۆریستان لەسوریا سەرکەوتوو بووە

January 11th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 82
پنتاگۆن: ھێرشی زەمینی ھێزەکانمان دژی تیرۆریستان لەسوریا سەرکەوتوو بووە
جیهانی
0

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پنتاگۆن” ئاشکرایکرد ھێزی زەمینی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو بووە لە ھێرشەکانی دژی تیرۆریستانی داعش لەناو خاکی سوریادا.

لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد ئەو ھەڵمەتە سەربازییەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەنزیک دەیرەلزور لەدژی چەند سەرکردەیەکی داعش ئەنجامیانداوە زۆر سەرکەوتوو بووە، ئاشکراشی کرد لەو ھەڵمەتەدا ٢٥ تیرۆریست کوژراون، وتیشی ھەڵمەتەکە لەلایەن ھێزێکی تایبەتی ئەمریکاوە ئەنجامدراوە و زانیاریی وردیشیان کۆکردۆتەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵمەتی سەربازیی تر، ھێزەکانی سوپای ئەمریکا بۆ چەندین جارە ھەڵمەتی سەربازیی دژی تیرۆریستان لە سوریا و عێراقدا ئەنجام دەدەن و گورزی توندیان دژی تیرۆریستان وەشاندووە.