ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری عەبادی دەکات

January 11th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 23
ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری عەبادی دەکات
عێراق
0

“عەلی بەدری”ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی ھاوپەیمانی نیشتمانی رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دۆسییەی پڕنەکردنەوەی پۆستی وەزارەتە ئەمنییەکان و رەوشی ئەمنیی وڵات، میوانداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەیرانی عێراق دەکات.

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، میواندارییەکەی حەیدەر عەبادی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای خۆیەتی و بەتایبەت دوای ئەوەی کە لێداونی جۆراوجۆ لەبارەی تێکچوونی رەوشی ئەمنیی عێراق و پۆستی وەزارەتە ئەمنییە پرنەکراوەکانەوە دەدرێت.

پێشتریش سەعد حەدیسی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەکان بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی نوێ بۆ وەزارەتە ئەمنییەکان بەردەوامە و عەبادیش بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو پرسەدا کردووە، بۆئەوەی ناکۆکیی لەنێوان کوتلە سیاسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران روونەدات.