پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزی راگەیاند

January 10th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 9585
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزی راگەیاند
کوردستان
0

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا،پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ،دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە لە رێگەی بەکارھێنانی بێ ھۆشکەر چەند تاوانێکی دزیان ئەنجامداوە.
لەو بارەیەوە “سەرکەوت ئەحمەد” وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ئەو باندە کە لە (٣٠) کەس پێکھاتووە لەسنوری سلێمانی و کەرکوک و رانیە و گەرمیان ، جگە لەتاوانی دزی لەماڵان چەند تاوانێکی تریشیان ئەنجامداوە و لەبەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.