نیشانەکانی ھیلاکی جگەر

January 10th, 2017 | لەلایەن Raz | بینین : 26664
نیشانەکانی ھیلاکی جگەر
تەندروستی
0

حەوت نیشانە دەریدەخەن جگەرت توشی ھیلاکی بووە:

١-ھەرسکردنی خواردنی چەور بە قورسی لەلایەن لەشەوە،ئاوسانی سک،دوونیشانەی گرنگن کە ئاماژەن بۆ ھیلاکی جگەر.

٢-ھێڵنجدان،دروستبوونی ئازار لە گەدەدا،ئەمانە لە ئەنجامی ھیلاکی جگەرەوە دروست دەبن.

٣-دروست بوونی ئازار لە پەراسوەکانی ژێر قەفەزەی سنگەوە،نەمانی ئارەزوی خواردن،سەرئێشە و تا .

٤-زەردبوون و دەرکەوتنی لیر لەسەر پێست.

٥-دروستبوونی گرفت لە ڕێژەی شەکر لە خوێندا(بەرزی و نزمی ڕێژەی شەکر).

٦- حەساسیەت بە مادە کیمیایەکان نموونەش دەرمانە قڕکەرەکان.

٧-لە خانمانیشدا دروستبوونی کیس لەسەر ھێلکەدا.