سیسی: ھەندێک وڵات ھاوکاری گروپە تیرۆریستییەکانی سینا دەکەن

January 10th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 58
سیسی: ھەندێک وڵات ھاوکاری گروپە تیرۆریستییەکانی سینا دەکەن
جیهانی
0

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ھەندێک وڵات و دەزگای بەھاوکاریکردنی دارایی و پڕچەککردنی گروپە تیرۆریستییەکانی باکوری سینا تۆمەتبار کرد کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە رووبەڕووی رەوشێکی ئەمنی ئاڵۆز بۆتەوە.

سیسی رایگەیاند تەنھا لەماوەی ٣ مانگی رابردوودا دەستیان بەسەر ھەزار تۆن تەقەمەنی و ملیۆنان جونەیھو دۆلاری تیرۆریستاندا گرتووە.

ئەوەشیخستەڕوو کە سوپای وڵاتەکەی ٤١ کەتیبە کە لە نزیکەی ٢٥ ھەزار سەرباز پێکھاتوون، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپانە لە باکوری سینا تەرخانکردووە و وتیشی، رێژەی پەلامارە تیرۆریستییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

لێدوانەکەی سەرۆکی میسر دوای دوو پەلاماری تیرۆریستی ھاتن کە لە باکوری سینا روویاندا و بەھۆیەوە ٨ کەس کە ژمارەیەکیان پۆلیس بوون، کوژران.