سوپای ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی تایبەت لە سوریا ئەنجام دەدات

January 10th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 46
سوپای ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی تایبەت لە سوریا ئەنجام دەدات
جیهانی
0

ھاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش ئۆپراسیۆنێکی زەمینی سەرکەوتوو لە دژی تیرۆریستانی داعش لە نزیک شاری دەیرزوری سوریا ئەنجامدەدات.

جیف دیفیس وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن ھێزێکی تایبەتی وڵاتەکەی ئەنجامدراوەو چەند سەرکردەیەک و ژمارەیەکی زۆری گروپی تیرۆریستی داعش کوژراون.

ھاوکات روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنەکە لە رێگەی دابەزینی ئاسمانی و بەچوار ھەلیکۆپتەر ئەنجامدراوەو بەھۆیەوە ٢٥ تیرۆریستی داعش کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆپراسیۆنەکە پاشنیوەرۆی رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی کوبەری ریفی خۆرئاوای دیرزور بوەو دوای کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعش، سەربازە ئەمریکیەکان و ھێرشیان کردۆتە سەر وێستگەیەکی گواستنەوەی ئاو و ژمارەیەک تیرۆریستی تریان کوشتوە.