نرخی نەوت بۆ ٥٥ دۆلار داشکا

January 10th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 554
نرخی نەوت بۆ ٥٥ دۆلار داشکا
ئابووری
0

بەکاریگەری زیادبوونی ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئاستێکی پێوانەیی ، نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان بە رێژەی ٣% داشکا.

سەر لەبەیانی ئەمرۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی پێوانەیی ئەوروپا لەبۆرسەکانی جیھان ، ١دۆلارو ٦٨ سەنت دابەزی و گەیشتە ٥٥ دۆلارو ٤٢ سەنت ، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی ئەمریکا بۆ ٥٢ دۆلارو ٣٦ سەنت داشکا .

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق ، لە مانگی کانونی یەکەمدا ھەناردەی نەوتی کێڵگەکانی باشوور ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کردبوو ، لەو مانگەدا بەغداد رۆژانە ٣ ملیۆن و ٥١٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەکردبوو .

جگە لەبەرزبوونەوەی ھەناردەی عێراق ، بەرھەم نەوتی ئەمریکاش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووەو ژمارەی سەکۆکەکانی دەرھێنانی نەوت لەو وڵاتەدا گەیشتۆتە ٥٢٩ سەکۆ ، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بگاتە ٨٧٥ سەکۆ .