دی ئێن ئۆ : بیرێکی نوێی نەوتیان لە ھەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە

January 10th, 2017 | لەلایەن Raz | بینین : 7514
دی ئێن ئۆ : بیرێکی نوێی نەوتیان لە ھەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە
کوردستان
0

کۆمپانیای “دی ئێن ئۆ” ی نەرویژ رایگەیاند ، بیرێکی نوێی نەوتیان لەکێڵگەی پێشخابووری ھەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای “دی ئێن ئۆ” ، لەبیری تاقیکردنەوەی ژمارە دووی کیڵگەی پێشخابوور ، نەوت لەقوڵایی ٣٥٠٠ مەتر دۆزراوەتەوەو تێچووی پرۆسەی لێدان و تاقیکردنەوەی ئەو بیرە ، بەرامبەرە بە ١٧ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار .

لەساڵی ٢٠١٢ دا کێڵگەی نەوتی پێشخابوور بەدووری ١٨ کیلۆمەتر لەخۆرئاوای کێڵگەی تاوکێ دۆزراوەتەوە .

رێژەی ٥٥%ی کێڵگەی نەوتی تاوکێ تایبەتە بەکۆمپانیای دی ئێن ئۆ ، ھەروەھا ٢٥% ئەو کێلگەیە تایبەتە بەکۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی و خاوەندارێتی ٢٠% ی دەگەرێتەوە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان .