شەڕوپێکدادان لەچەند ناوچەیەکی شاری موسڵ بەردەوامە

January 10th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 1865
شەڕوپێکدادان لەچەند ناوچەیەکی شاری موسڵ بەردەوامە
عێراق
0

شەڕوپێکدادان لەچەند ناوچەیەکی شاری موسڵ بەردەوامەو ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە چەند قۆڵێکەوە پێشڕەوییان کردووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە باشوری شاری موسڵ، ھێزێکی پۆلیسی فیدڕاڵی گەیشتۆتە سەر پردی چوارەم و سێ بەشی گەڕەکی موزارع لە نزیک رووباری دیجلە ئازاد کراوەو شەڕوپێکدادان لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.

لە باکووری شاری موسڵیش سوپای عێراق بەشێکی گەڕەکی حەدبای ئازاد کردوەو لەناوەندی شارەکەش، ھێزێکی دژی تیرۆری عێراق، چەند باڵەخانەیەکی زانکۆیان ئازادکردووەو لەو قۆڵەشەوە شەڕوپێکدادان بەردەوامە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی سەربازیش لە سوپای عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانی ناوخۆ، بەردەوامن لە بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە شاری موسڵ و بەھۆیەوە داعش زیانی گیانی و ماددی زۆری بەرکەوتووە.