زیانەکانی زۆر بەکارھێنانی لێزەر

January 10th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 13422
زیانەکانی زۆر بەکارھێنانی لێزەر
تەندروستی
0

ھەمیشە مرۆڤەکان ھەوڵی جوانترکردنی روخساریان دەدەن بەتایبەتی خانمان ئەوانەی کە رەنگی پێستێکی تۆخ یاخود ئەسمەریان ھەیە.

زۆر جار بەکارھێنانی زۆری شت بۆ روخسار دەبێتە ھۆی نەخۆشی بەتایبەتی بەکارھێنانی بەردەوامی لێزەر لەلای ئەو کەسانە , بە ھۆی زۆری بەکارھێنانی ئەو لێزەرەوە دەکرێت بەشی سەرەوەی ئەو پێستە بروات و بەھۆیەوە پەڵەو شتی نەشیاو لەسەر روخسار دەربکەوێت.

بە پێی بیرورای توێژەوەران لەو بوارەدا دەکرێت داواکاری لەسەر ئەو جۆرە کارانە لە ساڵی ٢٠١٧ زیاتر ببێت بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە لەگەڵیدا مادەی کیمیای زیاتریش بەکاربھێنرێت بۆیە زۆرینەی دکتۆرەکان ئامۆژگاری خانمان دەکەن لەو کارە دوور بکەونەوە یاخود لەلای کەسانی پیسپۆر و شارەزا لەو بوارە ئەنجامی بدەن.

دکتۆرە لوئلوئە گرایمز دکتۆری نەخۆشیەکانی پێست و مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی کالیفۆرنیا و ھەروەھا بەرێوبەری پەیمانگای بەھاق لە باشوری کالیفۆرنیا ووتی بە چاوی خۆم خراپ و مەترسیەکانی بەکارھێنانی لێزەری ھەڵەم بینیوە کە بەھۆیەوە پێست توشی نەخۆش و قڵیشان و زۆر شتی تر ھاتووە, ھەروەھا وتیشی بەھۆی ئەو مادە کیمیانیەوە بە تەنھا بەشی سەرەوەی پێستەکە ئازاری پێناگات بەڵکو زۆر بەرەو قوڵتر دەروات، گرایمز ئاماژەی بەوەکرد پێشوتر ھیچ ئەو ترسەمان نەبوو بەڵام لە ئێستادا کەسانێکی زۆر روویان لەو کارە کردوە.

دکتۆرە گرایمز ووتیش ئەگەر ھاتوو پێویستیشی کرد ئەوە دەبێت ٣ بۆ ٥ جار بکرێت لەماوەی ٤ ھەفتەدا ئەوەش بە بەکارھێنانی ھێزێکی کەمی کارەبا بە تایبەتی ئەوانەی رەنگی پێستیان توخترە دەبێت زیاتر ئاگاداربن.

دکتۆر بیمان جاسری بەرێوبەری پەیمانگای نەخۆشیەکانی پێست وتی رۆژانە ٦٠ بۆ ٧٠ کەس بەو شێوە نەخۆشیە سەردانمان دەکەن بۆیە داوا دەکات زیاتر ڤیتامین سی بەکاربھێنین بۆ ئەوەی لەو کێشانە بەدووربن، بە تایبەت پێست تۆخەکان بۆ ھەموو شتێک پرس بە دکتۆر بکەن.

یەکێک لەو نەخۆشانە پاتریشا ماکوکە تەمەنی ٦٨ ساڵە بە رێژەیەکی زۆر مادەی کیمیایی بەکاردەھێنێت, وتی بە ھۆی زۆری بەکارھێنانیەوە سودێکی وای بۆ پێستەکەم نەماوە بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێک دیار نامێنێت و دواتر دروست دەبێتەوە.