ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ ١٦٠ ھەزار کەسی تێپەراند

January 9th, 2017 | لەلایەن chalak sh | بینین : 715
ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ ١٦٠ ھەزار کەسی تێپەراند
عێراق
0

ژمارەی ئاوارەکانی موسڵ لە بەرزبونەوەدایەو تەنھا لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا ٤ ھەزارو ٥٠٠ کەس لەو شارە ئاوارەبوون. لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆنی موسڵ، ژمارەی ئاوارەکانی شارەکەش لە بەرزبونەوەدایەو بەپێی ئاماری رێکخراوی مانگی سوری عێراقی تەنھا لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا ٤٥٠٠ کەس لە دانیشتوانی گەرەکەکانی باکورو خۆرھەڵاتی شاری موسڵ ئاوارەبوون کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن.

نزیکەی ٣ مانگە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ دەستی پێکردوەو بەپێی ئامارەکانی حکومەتی عێراق ژمارەی ئاوارەکانی ئەو شارە ١٦٠ ھەزار کەسی تێپەراندووە .