وێنە و زانیاری..چەند فڕۆکەخانەیەکی مەترسیدار لە جیھاندا بناسە

January 8th, 2017 | لەلایەن Raz | بینین : 36551
وێنە و زانیاری..چەند فڕۆکەخانەیەکی مەترسیدار لە جیھاندا بناسە
هه‌مه‌ره‌نگ
0

کۆمەڵێک فڕۆکەخانە کە گەشتکردن تێیاندا مەترسیدارە:

١-فڕۆکەخانەی کونجونھاسی نێودەوڵەتی لە ساوپالۆی بەڕازیل: ئەم فڕۆکەخانەیە لە ساڵی ١٩٣٠ دروستکراوە،ھەشت کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دورە،ئەم نزیکیەی والە فڕۆکەوان دەکات توشی ھەڵە ببێت لەکاتی ھەستان و نیشتنەوەدا.

٢-فڕۆکەخانەی کورشوفیلی نێودەوڵەتی: ئەم فڕۆکەخانەیە لە ناوچەیەکی خلیسکانی سەھۆڵدایە لە شاخی ئەلپ لە وڵاتی فەرەنسا،ڕاڕەوەکەی زۆر کورتە و درێژیەکەی ٥٢٥ مەترە،ئەکەوێتە ناوەندی شیوێکەوە کە خواردەبێتەوە بە گۆشەی %١٨،٥ ،ئەوەی ئەم فڕۆکەخانەی مەترسیدارتر کردوە ئەوەیە کە دەبێت فڕۆکەکان بەسەر شاخی ئەلبدا تێپەڕن.

٣-فڕۆکەخانەی جەبەل تاریق لە جەبەل تاریق: ئەو ناوچە ئۆتۆنۆمییەیە کەسەر بە بەریتانیایە،دەکەوێتە نێوان ئیسپانیا و مەغریبەوە،ڕاڕەوی ئەم فڕۆکەخانەیە کەلەکاتی جەنگی جیھانی دووھەمدا دروستکراوە بە شەقامی شارەکەدا تێدەپەڕێت.

٤-فڕۆکەخانەی جوانشو یراسکین لە دورگەی سابا لە دەریایی کاریبی: ڕاڕەوی ئەم فڕۆکەخانەیە بچوکترین ڕاڕەو لە جیھاندا،کە درێژیەکەی ٤٠٠ مەترە بوونی پێچاوپێچ تێیدا مەترسی دروستکردوە لە کاتی ھەستان و نیشتنەوەدا.

٥-فڕۆکەخانەی کانسای نێودەوڵەتی لە یابان: ئەم فڕۆکەخانەیە لەناو ئاودا دروستکراوە،زەویەکی دەستکردی بە درێژی ٤ کیلۆمەتر و پانی ٢,٥ کیلۆمەتر بۆ دروستکراوە.

٦-فڕۆکەخانەی مادیرا لە پورتوگال: ئەم فڕۆکەخانەیە ڕاڕەوەکەی کورتەو و ئەکەوێتە نێوان زەریا و شاخێکی بەرزەوە،وایکردوە نیشتنەوەی فڕۆکە ئاسان نەبێت و پێویستی بە فڕۆکەوانی شارەزا ھەبێت.

٧-فڕۆکەخانەی تنزینگ ھیلاری (لوکلا) لە نیپاڵ: بەرزی ئەم فڕۆکەخانەیە ٢٨٦٠ لە ئاستی ڕوی دەریاوە ھەر ئەم بەرزیەی وایکردوە نیشتنەوە ئاسان نەبێت، ببێتە یەکێک لە مەترسیدارترین فڕۆکەخانەکان لە جیھاندا.

٨-فڕۆکەخانەی سانت مارتن لە دەریایی کاریبی: ئەم فڕۆکە خانەیە لە ڕۆخی دەریاوە زۆر نزیکە، ئەمەش وایکردوە کە فڕۆکە لەکاتی فڕیندا زۆر لە ئاست گەشتیارەکانەوە نزیک بێت.

٩-فڕۆکەخانەی سفالبارد لە نەرویج: ئەم فڕۆکەخانەیە لە نێوان کۆمەڵێک دورگەدایە لە ناوچەی  زەریایی بەستوی باکور،لەسەر بەشێک لە سەھۆڵە ، ھەر ئەمەش وایکردوە بەیەکێک لە مەترسیدارترین فڕۆکەخانەکان دابندرێت لە جیھاندا.