پێنج خۆراکی گرنگ بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە

January 8th, 2017 | لەلایەن Raz | بینین : 29007
پێنج خۆراکی گرنگ بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە
تەندروستی
0

سەرئێشە ئەو دۆخەیە کە توشی زۆرکەس دەبێت لە ھەموو تەمەنەکاندا،توێژینەوەکان دڵنیایی دەدەن کە کۆمەڵێک خۆراک ھەیە یارمەتیدەرن لە ڕزگاربوون لە سەرئێشە:

١-شکولاتە: کۆمەڵەی سەرئێشەی جیھانی توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە بە گرنگی خواردنی شکولاتە،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ئەو کەکاوەی لەناو شکولاتەدایە پارێزگاری لەو خانانەی دەماری مێشک دەکات کە ھۆکارە بۆ توشبوون بە سەرئێشە.

٢-قاوە: خواردنی ٢٠٠ میلیگرام لە قاوە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە.

٣-مۆز: مۆزیش بە ھەمان شێوە بەیەکێک لەو خۆراکانە دادەندرێت دەبێتە ھۆی نەھێشتنی سەرئێشە.

٤-چەرەسات:پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن بە خواردنی چەرەسات بەتایبەتیش گوێز.

٥-مزرەمەنی: توێژینەوەکان دڵنیایی دەدەن خواردنی مزرەمەنی سودێکی زۆری ھەیە لە نەھێشتنی سەرئێشە نموونەش پرتەقاڵ.