مەڕی ” ڤالایس بلاک نۆس” بە جوانترین جۆری مەڕ ھەژمار دەکرێت لە جیھاندا

January 8th, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 12363
مەڕی ” ڤالایس بلاک نۆس” بە جوانترین جۆری مەڕ ھەژمار دەکرێت لە جیھاندا
هه‌مه‌ره‌نگ
0

ھاوشێوەی زۆرینەی ئەو شتانەی کە رۆژانە بەرگوێمان دەکەون و وێنەیەکی سەرنج راکێش و جوان دەھێننە پێش چاومان، ئاوھاش لە جیھانی گیانداراندا چەند وێنەیەک و دیمەنێکی جوان سەرنجمان بەلای خۆیاندا رادەکێشن.

یەکێکی تر لە دیمەنەکان دەکەونە وڵاتانی سویسراوە، لەم وڵاتەدا جۆرە مەڕێک ھەیە کە بە ” ڤالایس بلاک نۆس” ناسراوە، ئەم جۆرە گیاندارە روخسارێکی زۆر جوانی ھەیە بەشێوەیەک کە ئێستا بە جوانترین جۆری مەڕ لە جیھاندا وەسف دەکرێت.

روخساری ئەم مەڕە بەشێوەیەکە کە فەروویەکی جوان و ھاوکات شاخێکی زۆر جوانی ھەیە، جگە لەوەش روخساری بەتەواوەتی لە جۆرەکانی تر جوانترەو جیاوازترە.

بەشێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە مەڕە لە نێو شاخەکان و شوێنە سنوردارەکاندا بەخێو دەکرێن، بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت بەتەواوەتی توخمی ئەم جۆرە مەڕە گەیشتوتە وڵاتانی تر بەتایبەتی بەریتانیا، پێشوتریش بەو پێیەی کە زۆر دیار نەبوون، بەو شێوەیە ناسراو نەبووە.

بنەچەی ئەم جۆرە مەڕە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵ لەمەوپێش کە لە سویسرادا رێژەیان زیادی کردوەو بەردەوامیش ئەم وڵاتە ھەوڵی گەشەسەندنیان دەدات، لە بەریتانیادا ٣٠٠ دانە ھەیە و لە ھەوڵی زیاتر کردنیان، بەشێکی تر لەولاتانی تریش سەرقاڵی ئەوەن کە توخمی ئەو جۆرە مەڕە بھێننە وڵاتانی خۆیان.

ساڵی رابردوو لە پیشانگەیەکی گەورەدا کە سویسرا بەڕێوەچوو، لە نێو ھەموو جۆرەکاندا ئەم جۆرە مەڕە بە جوانترین جۆر ھەژمار کرا.