خواردنی میوە بەشێوەیەکی ڕۆژانە تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات

January 6th, 2017 | لەلایەن chalak sh | بینین : 10289
خواردنی میوە بەشێوەیەکی ڕۆژانە تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات
تەندروستی
0

خواردنی میوە تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات. لە ڕێی توێژینەوەیەکەوە زانایانی زانکۆی “میلان”ی ئیتاڵی ئاشکرایان کردووە کە خواردنی میوە بەشێوەیەکی بەردەوام و ڕێکخراو کاریگەری لەسەر درێژکردنی تەمەنی مرۆڤ دەبێت.

زانایان و پسپۆڕانی تەندروستی ڕایانگەیاندووە کە بەھۆی بوونی ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانەوە لە میوەو سەوزەکاندا کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت و بەوەش ماوەی گەنجێتی ئەو کەسانەی میوە زۆر دەخۆن بەراورد بەو کەسانەی کەمتر میوە دەخۆن زیاتر دەمێنێتەوە.

ھاوکات زانایانی ئەمریکیش, ئەو ئەنجامەیان لە ڕێی توێژینەوەیەکەوە کە ماوەی دە ساڵی خایاندووە و لەسەر سەد کەسی خۆبەخش کە تەمەنیان لەسەروو شەست و پێنج ساڵەوە بووە تەئکید کردۆتەوە. ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە خواردنی میوە و سەوزە بە شێوەیەکی ڕۆژانە ڕەوشی تەندروستی مرۆڤ بە ڕێژەی لە سەدا چل باش دەکات.