توێژینەوەیەکی نوێ گرنگی دانانی ئاو لەناو دەفیری مسدا ئاشکرادەکات

January 4th, 2017 | لەلایەن Raz | بینین : 17086
توێژینەوەیەکی نوێ گرنگی دانانی ئاو لەناو دەفیری مسدا ئاشکرادەکات
تەندروستی
0

زاناکان وایدەبینن دەفری مس زۆر بەسودە بۆ ڕزگاربوون لەو ڤایرۆس و میکرۆبانەی کە بەھۆی خواردنەوەی ئاوی پیسەوە دەچێتە لەشەوە،پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە وایکردوە خواردنەوەی ئاو ڕاستەخۆ زیانبەخشبێت، توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستوە ھەڵگرتنی ئاو لە دەفری مسدا دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ڤایرۆس و بەکتریا،وا لەو ئاوە دەکات کە بۆ خواردنەوە بشێت،ھەر بەپێی توێژینەوەکە ئەگەر ئاو بۆ ماوەی ١٦ کاتژمێر لەناو دەفری مس یاخود زیودا دابندرێت بە تەواوەتی ئەو بەکتریایە لەناو دەبات کە دەبێتە ھۆی توشبوون بە سکچون.

توێژینەوەکە ئەوە شی ئاشکراکردوە خواردنەوەی ئاو لەناو دەفری مسدا زۆر بەسودە بۆ چالاکردنی مێشک ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی پەڵەی سپی لەسەر پێست و توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و دروستبوونی ئازار لە جومگەکاندا، یارمەتی بەھێزبوونی ئێسک و ئاسانکردنی کرداری ھەرس دەدات، کاری غودەی دەرەقی ڕێکدەخات.