کۆمپانیای ئەپڵ بەرھەمھێنانی ئایفۆن کەم دەکاتەوە

January 3rd, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 5205
کۆمپانیای ئەپڵ بەرھەمھێنانی ئایفۆن کەم دەکاتەوە
تەکنەلۆجیا
0

کۆمپانیای ئەپڵ بەرھەمھێنانی مۆبایلی ئایفۆن بە ڕێژەی لە %١٠ لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا کەم دەکاتەوە.

لەساڵی ڕابردووشدا کۆمپانیاکە بەرھەمھێنانی مۆبایلی ئایفۆنی بە ڕێژەی لە %٣ لە چارەکی یەکەمی ساڵدا کەم کردەوە.

ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە فڕۆشتنی مۆبایلی ئایفۆن لە ئاستی پێویستدا نییە و بە پێی پێشبینییەکانی کۆمپانیاکەش نییە.

ھاوکات کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی ئایفۆنیش کاریگەری لەسەر ئایفۆن حەوت بە ڕێژەی لەسەدا بیست درووست دەکات و فڕۆشتنی ئەو جۆرەی ئایفۆنیش کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە کەمە و لە ئاست چاوەڕوانییەکانی کۆمپانیای ئەپڵدا نییە.