گرنگترین ئەو خۆراکانەی پێست بە گەنجی دەھێڵێتەوە

January 1st, 2017 | لەلایەن helin sardar | بینین : 30170
گرنگترین ئەو خۆراکانەی پێست بە گەنجی دەھێڵێتەوە
تەندروستی
0

لەگەڵ ئەوەی مرۆڤەکان رۆژ بەرۆژ لە تەمەندا گەورەتردەبن کەچی لەگەڵ ئەوەش ھەمیشە ئارەزووی ئەوە دەکەن روخساریان بەشێوەیەکی گەنجانە بمێنێتەوە بە تایبەتی لەلای ژنان ئەو ئارەزوو زیاترە.

لێرەدا باسی چەند خواردنێک دەکەن کە دەکرێت یارمەتی دەربێت لە ھێشتنەوەی رۆخسارت بە شێوەیکی گەنجانە بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوانە:-

١.تری یارمەتی دەرە لە ھێشتنەوەی پێستی روخسارت بەشێوەیەیکی جوان و رووناک.

٢.ئۆفۆکادۆ کە برێکی زۆر کۆلاجینی تیدایە یارمەتی دەرە بۆ رێگری کردن لە روتانەوەی قژ و بەھێزکردنی.

٣.گەزۆ و بایام کە برێکی باش سیلینۆم تیدایە ئەوەش دەبێتە ھۆی رێگری کردن لە لۆچ بوونی پێست و دەرکەوتنی نیشانەی پیری.

٤.ھەنار یەکێکی ترە لەو میوانەی مەترسی توش بوون بە شێرپەنجەی پێست کەم دەکاتەوە بەھۆی بوونی ھەردوو مادەی ” فلافونوید و بولیفینول تێدا.

٥. ئەگەر کێشەو ھەیە لەگەڵ وشک بوونی پێستدا خواردنی بیبەری رێگر دەبێت لەو وشک بوونە بەھۆی بوونی ڤیتامین سی تێدا.

٦.خواردنی پرتەقاڵیش بە ھەمان شێوە بە ھۆی زۆری ڤیتامین سیەوە رێگردنی لە پیربوون دەگرێت.

٧.تەماتە و ئەو پێکھاتانەی تر کە لە تەماتە دروستکراون زۆر خواردنیان سودێکی زۆری ھەیە بۆ ئەوەی رێگری دەکات لە پێستی مرۆڤ لە تیشکی خۆری سەروبنەوشەی کاریگەری تێبکات.

٨.سپێناخ ڤیتامین “ئەی” زۆری تێدایە یارمەتی دەرە بۆ دووبار زیندوبونەوەی خانە مردوەکان لەش.