چەند وڵاتێک پلان بۆ نەھێشتنی جۆرە ئۆتۆمبێلێک دادەنێن

December 8th, 2016 | لەلایەن helin sardar | بینین : 980
چەند وڵاتێک پلان بۆ نەھێشتنی جۆرە ئۆتۆمبێلێک دادەنێن
تەکنەلۆجیا
0

دیزڵ ناوی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەیە کە بە دەستکاری کردنی بزوێنەرەکەی و بەھێزکردنی تواناکەی بۆ رۆشتن وا دەکات ئارەزوو مەندانی فۆرمولا و پێشبرکێکانی ئۆتۆمبێل بیانەوێت بە دەستی بھێنن. ئێستا ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە خواستێکی زۆری لەسەرە و بازارەکانی رۆژئاوای تەنیوە ، ھاوکات بە ھۆی زۆری رێژەی ئەو پاشماوەیەی لەم ئۆتۆمبێلەوە دەر دەچێت رێژەیەکی زۆر لە گاز و ژەھر دەکاتە ھەواوە کە قەبارەکەی چەند بەرامبەرە بە پاشماوەی ئۆتۆمبێلی ئاسایی.

رۆژنامەی زی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە ئێستا چوار شاری گەورە لە جیھاندا کە ئەوانیش پاریس و، مەدرید و، ئەسینا و مەکسیکۆ سیتی ن پلانیان داناوە بۆ ئەوەی لە دە ساڵی داھاتوو ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە کە پێی دەوترێت دیزڵ لە ناو شارەکان قەدەغە بکەن ، ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ھەوڵانەی کە ھەیە و کار دەکەنە سەر پیسبوونی ھەوا.

ھەروەھا سەرۆکایەتی شارەوانی ئەو چوار شارە داوای ئەوەشیان کردووە کە شارەکانی دیکەی جیھانیش ھەمان ھەنگاو بنێن بۆ پاراستنی ژینگە و ھەروەھا کەمکردنەوەی رێژەی پیسبوونی ھەوا، ئەو پلانەشی کە دانراوە بە جۆرێکە تا ساڵی ٢٠٢٥ ئوتومبیلی جۆری دیزڵ لەسەر شەقامەکانی ئەو شارانە ناھێڵن.

پێشبینی دەکرێت ئەم ھەنگاوەی کە چوار شارەوانییەکەی پاریس و، مەدرید و، ئەسینا و مەکسیکۆ سیتی ناویانە رۆڵێکی باش ببینێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەکارھێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە ھەیە و میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە ئوتومبیلەکانی دیزڵ لە ٥٠%ی بازاڕی ئوتومبێلەکانی لە ئەوروپا کۆنترۆڵکردووە، لە ماوەی رابردوودا کۆنفرانسی C٤٠ بەسترا لە نێوان چەند وڵاتێکی جیھاندا بۆ ئەوەی کار بکرێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بەرھەمھێنانی ھەوای پیس ، ئەم ھەوڵەی ئەم شارانەش لە چوارچێوەی کاری ئەم کۆنفرانسە دێت.