عێراق باجی گومرگی لە دەروازە سنورییەکان یەکدەخات

عێراق باجی گومرگی لە دەروازە سنورییەکان یەکدەخات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی یەکخستنی باجی گومرگی دەکات لە سەرجەم دەروازە سنورییەکان.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی یەکخستنی باجی گومرگی کراوە لە دەروازە سنورییەکان و ئاسانکردنی جوڵەی بازرگانی شتومەک لە پارێزگاکاندا، ھەروەھا بریاردراوە بەدانانەوەی پەیکەری کۆمپانیا گشتییەکان و پێکھێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیاکانیاکان، یەکێکی تر لە بریارەکانی ئەنجومەنی وەزیران دۆزینەوەی ھەلی کارە بۆ گەنجان.