پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە بودجە پەسەندبکرێت

پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە بودجە پەسەندبکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران بودجە پەسەند بکات.

رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوز رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بوجەی ئەمساڵ پەسەندبکات، ئاماژەی بەوەشکرد، لە بودجەدا ستەم لە ھەرێمی کوردستان کراوە و ئەوانیش وەک پەرلەمانتارانی کورد لەگەڵ ئەو شێوازەدا نین و رەتیدەکەنەوە.