تورکیا ھاوردەکردنی نەوتی لەئێرانەوە دەستپێکردەوە

تورکیا ھاوردەکردنی نەوتی لەئێرانەوە دەستپێکردەوە

تورکیا ھاوردەکردنی نەوتی لە ئێرانەوە دەستپێکردەوە، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردوە،لەمانگی کانونی یەکەمی رابردوودا تورکیا دوو بار کەشتی نەوتی لە ئێرانەوە پێگەیشتوە، بریاریشە لەم مانگەدا بڕێکی تر نەوت لە ئێرانەوە ھاوردە بکات، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتۆن رێگەی بە تورکیا و چەند وڵاتێکی تر دا بۆ ماوەیەکی کاتی پەیوەندییە بازرگانیەکانیان لەبواری نەوت لەگەڵ ئێران دەستپێبکەنەوە .

پێش سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تورکیا رۆژانە ٢٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە ئێرانەوە ھاوردە دەکرد، بەوتەی بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێرانیش، تاران ھەموو ھەوڵەکانی دەخاتە گەڕِ بۆ روبەروبونەوەی ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەریدا سەپاندووە .