یەکێتی حکومەتێکی شەراکەتی راستەقینەی دەوێت

یەکێتی حکومەتێکی شەراکەتی راستەقینەی دەوێت

یەکێتی جەخت لە پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز دەکات لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: یەکێتی ھیوای بە پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێزە لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینە و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و بڕیاردان لە کێشە چارەنووسساسەزان. لەبارەی حکومەتی عێراقەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: یەکێتی پشتیوانیی تەواوی حکومەتی نوێی عێراق دەکات، بەو ئامانجەی ببێتە مایەی سەقامگیریی و ئایندەیەکی گەش و پڕ خزمەتگوزاریی بۆ پێکھاتەکانی عێراق. ئەم لێدوانەی سەعدی ئەحمەد پیرە لە میانی پێشوازیکردنی دێت لە"سکۆت کەلھیر" جێگری باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق، کە لەو دیدارەدا باس لە رەوشی ھەرێم و عێراق و رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش کراوە، سەعدی ئەحمەد پیرە رۆڵی ئوسترالیای لە شەری داعش بەرزنرخاند، ھاوکات لەلایەن خۆشیەوە، جێگری باڵیۆزی ئوسترالیا ھیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکیشدا حکومەتی نوێی ھەرێم پێکبھێنرێت