بونی ھێزە بیانییەکان ناکۆکی لە نێوان عەبادی و مالیکی دروستکردووە 

بونی ھێزە بیانییەکان ناکۆکی لە نێوان عەبادی و مالیکی دروستکردووە 

ھاوپەیمانی نەسری حەیدەر عەبادی وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە کە دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە مانەوەی ھێزە بیانییەکان ئاراستەی عەبادی کردوە.
ھاوپەیمانی نەسر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، ھێزە ئەمریکییەکان لە ٢٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دا لەلایەن حکومەتەکەی نوری مالیکیەوە بانگھێشتی عێراق کراون و کاتێک عەبادی لە ٨ ی ئەیلولی ٢٠١٤ دا لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە متمانەی دراوەتێ و بۆتە سەرۆک وەزیران ، ھێزە ئەمریکییەکان لە عێراقدا بون ..
راگەیەندراوەکەی ھاوپەیمانی نەسر وەڵامێکە بۆ ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی کە حکومەتەکەی عەبادی بە پشتگوێخستنی رێککەوتنی کشانەوەی ھێزە بیانییەکان لەعێراق تۆمەتبار کردوە چونکە لە سەردەمی حکومرانی مالیکیدا ئیمزاکراوە