وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغداد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغداد

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغداد ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی عەرەبی ، ئەمرۆ وەزیری دەرەوی ئەمریکا گەیشتە بەغداد بریاریشە  پۆمپیۆ لەگەڵ لێپرسراوانی عێراقدا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکان کۆببێتەوە .
پێشتریش لەمیانی سەردانەکەی بۆ عەممان و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەیمەن سەفدی ھاوتا ئوردونییەکەی، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: بڕیاری کشانەوەی یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا، کاریگەری لەسەر توانا سەربازییەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لەدژی تیرۆریستانی داعش لەو وڵاتەو ناوچەکە بەگشتی دروست ناکات ..