ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق

بۆ رونکردنەوەی ستراتیجیەیتی وەزارەتەکەی، ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات.ئیقبال عەبدولحسێن ئەلمازی ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، ئەمڕۆ لیژنەکەیان میوانداری محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات گفتوگۆ لەسەر ستراتیجییەت و پرۆگرامی وەزارەتەکە دەکرێت.
ئەلمازی راشیگەیاندوە، لەو دانیشتنەدا داوا لە وەزیری دەرەوە دەکەن بەرچاو رونیان بداتێ لەبارەی ستراتیجیەتی وەزارەتی دەرەوە لە قۆناغەکانی داھاتوودا، بەپێی ھەواڵی میدیاکان لە دانیشتنەکەدا داوای زانیاری لەسەر ئەو سێ وەفدە دەکرێت کە سەردانی ئیسرائیلیان کردبوو و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە