چوار ملیۆن عەرەب داوای مانەوەیان کردووە لە ئەمریکا

چوار ملیۆن عەرەب داوای مانەوەیان کردووە لە ئەمریکا
عەرەبی دانیشتوی ئەمریکا

ساڵی رابردوو نزیکەی چوار ملیۆن ھاوڵاتی عەرەب داوای  مانەوەیان کردووە لە ئەمریکا  کە لەنێویاندا ١٤٥ ھەزار ھاووڵاتی عێراق ھەبووە.

بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٨ ،  ٢٣ ملیۆن کەس داوای سود وەرگرتنیان کردووە لەپرۆگرامی کۆچی ئەمریکا  کە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ ژمارەکە ٤ ملیۆن زیادیکردووە، لە کۆی ژمارەی ئەو کەسانەش کە ئەو داوایەیان پێشکەشی کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا کردوە ، چوار ملیۆنیان عەرەب بوون  و  زیاتر لەیەک ملیۆنیان میسری بوون  و ٦٠٠ ھەزاریان خەڵکی لیبیا بوون  و نزیکەی ١٤٦ ھەزاریان  لە عێراقەوە داواکەیان پێشکەش کردووە پرۆگرامی کۆچی ھەمەجۆر، تیروپشکێکی ساڵانەیە کە لە ئەمریکا ئەنجامدەدرێت و لە رێیەوە کارتی مانەوەی ھەمیشەیی یاخود کارتی سەوز دەدرێتە ژمارەیەک لەو کەسانەی داوای مانەوەیان کردوە لە ئەمریکا.