کۆمپانیای ھواوی مۆبایلی نوێ نمایش دەکات

کۆمپانیای ھواوی مۆبایلی نوێ نمایش دەکات

کۆمپانیای بەناوبانگی چینی بواری پەیوەندیکردن ھواوی لە داھێنانێکی نوێدا  کۆمەڵێک مۆدێلی نایابی مۆبایلی نمایش کرد.

لە میانەی نمایشکردنی بەرھەمە نوێیەکانی کۆمپانیەکە سێ ڤێرژنی " مەیت ٢٠" ی نمایشکرد کە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی  ناوازەن، وەک پاتریەکەی کە گەورەترە لە چاو بەرھەمەکانی پێشتردا و ئەمە لە کاتێکدا پاتری مۆبایلەکە بە وایەرلێس زۆر بەخێرایی ووزە وەردەگرێت کە لە ماوەی ٣٠ دەقیقەدا بە ڕێژەی لەسەدا ٧٠ وزە وەردەگرێت.

یەکێکی تر لە ھەرە تایبەتمەندیە ناوازەکان ئەوەیە کە بەکارھێنەری " مەیت ٢٠" دەتوانێت لە ڕێگەی فەرمانی " وایەرلێس ڕیسیڤ چارجینگ"  ووزەی مۆبایلەکەی بۆ مۆبایلێکی تر بنێریت.

جێی ئاماژەیە کامێرای مۆبایلەکە کوالێتی زۆر بەرزە و لە ڕێگەی تایبەتمەندی " ئەی ئای سینەما موود" وە بەکارھێنەر دەتوانێت ھەموو ڕەنگ و کەلوپەلەکانی دەوروبەری وێنەکە لابەرێت، بەرپرسانی کۆمپانیەکە ڕایانگەیاند نرخی ھەریەکە لە مۆدێلەکانی " مەیت ٢٠" و " مەیت ٢٠ پڕۆ" لە ٧٩٩ یۆرۆوە دەست پێدەکات و کڕیارەکان دەتوانن بە چەند ڕەنگێکی جیاواز دەستیان بکەوێت. 

لە ئێستادا کۆمپانیای ھواوی و ئەپڵ لە ڕکابەریەکی قورسدان و بە دوو گەورەترین کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ھەژماردەکرێن، ھواوی بەم ئامێرە نوێیانەی توانی پێش کۆمپانیای ئەپڵ بکەوێت.