کیکی بێرتنس گەیشتە پێش کۆتایی پاڵەوانێتی سیدنی

کیکی بێرتنس گەیشتە پێش کۆتایی پاڵەوانێتی سیدنی

کیکی بێرتنسی ھۆڵەندی و حەوتەمی ریزبەندی یاریزانە بەشدارەکانی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی سیدنی توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش مۆتایی پاڵەوانێتیەکە بەدەست بھێنێت.


بێرتنس لە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکەدا روبەڕوی یولیا پۆتینتسیڤای کازاخستانی بۆوەو یارییەکەشی بە ٢ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.


یولیا ھەرچەندە لەم پاڵەوانێتیە چەند ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراوی تۆمارکرد بەڵام لەم یارییەدا بەھۆی ماندوبوونی زۆرەوە نەیتوانی وەکو پێویست دەربکەوێت بەتایبەتی کە پێش چەند سەعاتێک لەم یارییە روبەڕوی سلۆت ستیفنزی ئەمریکی بۆوە.


ماندوویی یاریزانە کازاخستانیەکەش بەسوودی بێرتنس بوو کە کۆمەڵەی یەکەمی بە ئاسانی ٦-٢ بردەوە.


لە کۆمەڵەی دووەمیشدا بێرتنس درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی دا لەبەرامبەردا یولیا ھیچ کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوو بەھۆی ئەمەش ئەو کۆمەڵەیەش ٦-٢ بەسودی کیکی بێرتس کۆتایی ھات.