بە ئاو و لیمۆ ئەم کێشانە چارەسەر بکە

بە ئاو و لیمۆ ئەم کێشانە چارەسەر بکە

ئاو و لیمۆ، واتە تێکەڵکردنی ئاو لەگەڵ چەند قاشێک لیمۆدا، کارێکی ئاسانە و ھەموو ئەوەی پێویستە بیکەیت شوشەیەک یان سوراحییەک ئاوە و چەند قاشێک و لیمۆ و دەتوانیت چەند چڵێک نەعناشی لەگەڵ تێکەڵ بکەیت.

ئەم تێکەڵە ئاسانە سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت و لە زۆر کێشەی تەندروستی ڕزگارت دەکات گەر بەردەوام بیت لە خواردنەوەی، جگە لەوەی تامێکی زۆر خۆشیشی ھەیە.

سوودەکانی ئاو و لیمۆ بۆ تەندروستی:
1- سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە.
2- بەرگری جەستە بەھێزدەکات.
3- یارمەتی ھەرسکردن دەدات.
4- تەندروستی پێست باشدەکات.
5- دژی تووشبوون بە بەکتریا و ڤایرۆس و میکرۆب دەجەنگێت.
6- فشاری خوێن ھاوسەنگ دەکات.
7- ئازاری جومگەکان چارە دەکات.
8- جگەر پاک دەکاتەوە.