یادی ١٩ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات

یادی ١٩ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات

دەزگای میدیای کوردسات، یادی ١٩ ساڵەی دامەزراندنی وەک ئەستێرەیەکی گەشاوەی میدیای کوردی کردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەیەکی تایبەتی ئامادەکرد، کە سەرەتای بەرنامەکە بە رێورەسمێک بوو کە (ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد) تیایدا ئامادەبوو، پاشان لەگەڵ کارمەندەکانییدا چاوپێکەوتنی کرد و کارمەندانیش پەیامی خۆیان بۆ خۆشەویستی کوردسات و جەماوەرە و بینەرانی کوردسات دەربڕی، کەناڵی کوردسات لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تا ١٩ ساڵی تەمەنی، دەیان وەرزی نوێی لەپرۆگرامی سەرکەوتوو پێشکەش کردووەو وەک میدیایەکەی جێی متمانەی جەماوەرەکەی بەردەوام بووە، لە پاراستنی ھاوسەنگی و خۆی بەدوور گرتووە لە ھەموو ئەو رووداوانەکەی کە گرفتی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا ھێناوە