یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان خولی نایاب و پلەیەکی راگرت

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان خولی نایاب و پلەیەکی راگرت
خولی نایاب و پلەیەکی تۆپی پێی کوردستان بەھۆی ئاژاوە و کێشەی ناو یاریگاکان بۆ ماوەی ھەفتەیەک رادەگیرێن.

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڕیاریدا: بۆ ماوەی ھەفتەیەک خولی نایاب و پلەیەکی کوردستان بەھۆی بوونی ئاژاوە و کێشەی یاریگاکان رادەگیرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی ئەو ھەفتەیەدا یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ھەوڵ دەدات چارەسەری ئەو کێشانە بکات.