ھەسەدە کوژرانی ١٤٧ی تیرۆریستی لە دێرەزوور راگەیاند

ھەسەدە کوژرانی ١٤٧ی تیرۆریستی لە دێرەزوور راگەیاند
هەسەدە

ھەسەدە  ٤٠٠ مەدەنی لە شارۆچکەی ھەجین و دەوروبەری رزگار دەکات و کوژرانی ١٤٧ تیرۆریستی داعشیش رادەگەیەنێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی"ھەسەدە"راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دواھەمین قۆناغی ھەڵمەتی زریانی جزیرە لە سنووری دێرەزۆر لە ناوچەی ھەجین و شەفعە بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەی بەوەکردوە، شەڕڤانان لە شارۆچکەی ھەجین و دەوروبەری زیاتر لە٤٠٠ ھاوڵاتی مەدەنیان لە دەستی تیرۆریستان رزگار کردوە کە وەک قەڵغان بۆ پاراستنی خۆیان بەکاریان ھێناون، لە بەرەی (شەفعە)ش پێشڕەوی شەڕڤانانی "ھەسەدە"بەردەوامە و توانراوە ٢ کم پێشڕەوی بکەن.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ھەسەدە لە شەڕو پێکدادانەکانی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٤٧ تیرۆریست کوژراون، دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە، ھاوپەیمانانیش ٦٤ ھێرش ئاسمانیان ئەنجام داوە، ھەروەھا ناوچەیەکی بەرفراوان لە مین پاککراوەتەوە.