ھێلەک زەردەکانی فەڕەنسا دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان

ھێلەک زەردەکانی فەڕەنسا دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان

ھێلەک زەردەکانی فەڕەنسا جارێکی تر دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان بۆ درێژەدان بە ناڕەزاییەکانیان لەدژی حکومەت و ئەمرۆ لە چەند شارێک خۆپیشاندا دەکەن.

ھێلەک زەردەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەوازی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانیان بڵاوکردۆتەوەو داوا دەکەن ھاوڵاتیان برژێنە سەر شەقامەکان.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەر توندوتیژییەکیش دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لە پاریس و شارەکانی تر رێوشوێنە ئەمنییەکانیان توندکردوەو پێشبینیش دەکەن نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن، کە ماوەی ٩ ھەفتەیە لەدژی سیاسەتە ئابورییەکانی حکومەت بەردەوامیان ھەیە.