ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد: کوردستانی نوێ ناوێکی گەشی میدیای کوردییە

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد: کوردستانی نوێ ناوێکی گەشی میدیای کوردییە

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد رایدەگەیەنێت، رۆژنامەی کوردستانی نوێ ناوێکی گەشی ناو میدیای کوردییە و خاوەنی خەرمانێکی پڕ بەرھەم و جێگەی شانازی ھەمووانە.

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردستانی نوێدا پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنوسەر و کارمەندانی رۆژنامەکە کردووەو ئاماژەی بەوەشکردووە، کوردستانی نوێ، کە لە کوردستانێکی نوێ و ئازاد دا وەک یەکەم رۆژنامەی کوردیی رۆژانە لە دایک بوو، ناوێکی گەشی ناو میدیای کوردییە و خاوەنی خەرمانێکی پڕ بەرھەم و جێگەی شانازی ھەمووانە، کە بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی رۆژنامەنووس و کارمەندە ماندونەناسەکانی، توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی رەوتی رۆژنامەگەری کوردی و خوێنەرەکانی بکات.

راشیگەیاندووە، لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی ٢٨ ساڵەی تەمەنی ژیانی رۆژنامەگەریی خۆیدا، دەخوازین کوردستانی نوێ ھەر لەپێشکەوتن و تاوسەندن و گەشەسەندنی پانتایی و روبەری ئازادیی بیروڕا و رەخنەی بنیاتنەر بێت کە لەسەرەتاکانییەوە پێی ناسراوە.