ھاوپەیمانان لە هاوکاریکردنی شەڕڤانان بەردەوامن

ھاوپەیمانان لە هاوکاریکردنی شەڕڤانان بەردەوامن
ھێزەکانی سوریای دیموکرات(ھەسەدە) کاروانێکی چەک و تەقەمەنیان لەلایەن ھاوپەیمانانەوە پێگەیشت. 

بەپێی زانیارییەکان ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 200 بارھەڵگر چەک و تەقەمەنی رەوانەی ھەسەدە کردووە، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، ھاوکارییەکەی ھاوپەیمانان بۆ ھەسەدە شاری عاموودای تێپەڕاندووە و بەم نزیکانە دەگەنە مەنبەج و گرێ سپی و عەین عیسا. 

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەوەش دووەم کاروانی سەربازی ھاوپەیمانانە کە رەوانەی خۆرئاوای کوردستان دەکرێت.